بالوتێلی ماچی شاژنی بەریتانیا-ی لە دەستدا بەهۆی بەكارهێنانی داهيناني وڵاتەكەی
پێش یارییەكە بالوتێلی وەكو گاڵتەپێكردن بە هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە گوتی: ئەگەر لە هەڵبژاردەی كۆستاریكمان بردووە ماچێكم لە شاژنی بەریتانیا دەوێت.
بەلام كۆستاریكا رێگەی نەدا هیوایەكی بالوتێلی بێتە جی و یارییەكەی بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بردووەن بەم ئەنجامە بەفەرمی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە ماڵئاوایی لە مۆندیال كرد و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە دواین یاری خۆی بەرانبەر ئۆرگوای پێویستی بەیەكسانبوون یان بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی سەركەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
هۆكاری سەركەوتنی كۆستاریكا لەم دوو یارییە بۆ جێبەجێكردنی پلانی پێشووی ئیتاڵیا دەگەرێتەوە ئەویش یاریكردن بە شێوازی (5-4-1)، كە شێوازێكی بەرگریە بەم شێوازە هەڵبژاردەی كۆستاریكا بووە ئەسپی رەشی پاڵەوانێتیەكە.
شێوازی یاریكردن بە پێنچ یاریزانی هێڵی بەرگری ماوەیەكی زۆربوو راهێنەرەكان بەكاریان نەدەهێنان بەڵام راهێنەرەكان ماتزاری كاتێك لە ناپۆلی بوو و كۆنتی لەگەڵ یۆڤنتوس ئەم شێوازەیان بەكارهێناوە و ئەنجامی باشیان بە دەستهێنا لەگەڵ یانەكەیان پاشان هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012 ئەم شێوازی بەكارهێنا و سەركەوتوو بوون بەڵام لە یاری كۆتایی راهێنەری ئیتاڵیا ئەم پلانی بەكار نەهێنا و تووشی شكستێكی گەورە بوو بە ئەنجامی (4-0) گۆڵ.
یاریكردن بە ژمارەیەكی زۆر لە هێڵی بەرگری بیرۆكەی ئیتاڵیە و جێبەجێكردنی كۆستاریكایە، ئەوەی جێگەی سەیرە راهێنەری ئیتاڵیا براندیلی لەم یارییە بە پلانێكی سەیر یاریكردن كە بریتی بوو لە پشت بەستن بە یەك هێرشبەر، كە نەیتوانی بەرانبەر ئەم ژمارە زۆرە یاریزانی هێڵی بەرگری هەلی راستەقینە دروست بكەن، دەبوایە براندیلی لەم یارییە پشت بە یاریزانی خێر ببەستێت، چونكە پلانی یاریكردن بە ژمارەیەكی زۆر لە هێڵی بەرگری پێویستی بە یاریزانی خێرا هەیە تاكو بتوانێت لە هێرشەكان جیاوازیان هەبێت بەتایبەتی، كە هەڵبژاردەی ئتیاڵیا خاوەنی بەهێزترین هێڵی ناوەڕاستە و چەندین ئەستێرەی بەتوانای لەم هێڵە هەیە.
دوای یارییەكە هێرشێكی توند كرایە سەر براندیلی لە لایەن رۆژنامەكانی ئیتاڵیا بەهۆی ئەم شێوازی یاریكردنە.
رێبین رەمزی
