بالوتێلی داوای ماچێك لە شاژنی بەرێتانیا دەكات!!!

بالوتێلی داوای ماچێك لە شاژنی بەرێتانیا دەكات!!!
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە تووشی دووەم دۆران هات بەرانبەر هەڵبژاردەی ئۆرگوای، سەركەوتنی ئەم هەڵبژاردەیە بۆ قۆناغی داهاتوو زۆر ئەستەمە و پێویستی بە یارمەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ قۆناغی داهاتوو سەركەوێت، دوای تەواوبوونی یارییەكە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بالوتێلی شتێكی گاڵتەئامێزی لە ماڵپەری خۆی لە تویتەر بڵاوكردووە و نووسیەتی: ئەگەر توانیمان سەركەوتن بەسەر هەڵبژاردەی كۆستاریكات تۆمار بكەین ئەوە ماچێكەم لە روومەتەكانی شاژنی بەریتانیا دەوێت)
مەبەست لەم قسەیە ئەوەیە، چارەنووسی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە لە ژیر دەستی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دایە، چونكە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە كۆستاریكا بباتەوە و لە سێیەم یاری خۆیدا ئیتاڵیا لە ئۆرگوای بباتەوە و ئینگڵتەرَە لە هەڵبژاردەی كۆستاریكا بباتەوە ئەوە ئینگڵتەرە شانبەشانی ئیتاڵیا سەركەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو هەرچەندە ئەم پێشبینی زۆر زەحمەتە بێتە دی.
رێبین رەمزی
Top