بروسیا دۆرتمۆند رەتیكردەوە ماركۆ ریۆس بەبەرشلۆنە فرۆشرابێت

بروسیا دۆرتمۆند رەتیكردەوە ماركۆ ریۆس بەبەرشلۆنە فرۆشرابێت
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی رەتیكردەوە ئەستێرەی یانەكەی ماركۆ ریۆس بگوازرێتەوە یانەی بەرشلۆنە.لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی یانەی دۆرتمۆند ساشا فلیجی لەلێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی دووپاتی كردەوە كە هیچ گرێبەستێك لەئارادا نییە بۆ گواستنەوەی ریۆس لەماوەی گواستنەوەی هاوینە. هەر سەبارەت بەم پرسە مایكل زۆرك بەڕێوەبەری هونەری لەیانەی دۆرتمۆند بۆ رۆژنامەی دی ڤیلتی ئەڵمانی رەتیكردەوە گرێبەستی وا لەئارادابێت و هەموو ئەو دەنگۆیانەشی لەمبارەیەوە بەناڕاست دانا.هەروەها زۆرك روونیكردەوە یەكەمجار ماركۆس خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە و ئارەزوو دەكات لەدۆرتمۆند بمێنێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو، دووەمیان ناكرێت بەرشلۆنە گرێبەستێكی وا پێشكەش بكات كە چاك بزانێ ئێمە دەست بەرداری ئەو یاریزانە نابین. شایەنی وتنە ئاژانسەكانی هەواڵی ئیسپانیا زۆر باس لەئارەزووی بەرشلۆنە دەكەن بۆ بەدەست هێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە سەڕەرای ئەوە پێكانی هەیە كە بەهۆیەوە لەبەشداریكردنی جامی جیهانیش لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوورخراوەتەوە.
Top