راپۆرتە هەواڵە وەرزشییەكان بڵاویانكردەوە كە یانەی ریال مەدرید لەئێستادا تاوتوێی پرسی دەست بەرداربوون لە هەردوو ئەستێرەی یانەكەی سامی خزیرە و ئیسكۆ دەكات لەبەرامبەر بەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی بەرازیل رامیریز. ئەمەو رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە كە بەرێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی جۆزیە مۆرینهۆ مەرجی دەست بەرداربوون لەو یاریزانەی ئاشكراكردوە كەبریتیە لەبەدەست هێنانی تواناكانی هەردوو یاریزان و برێك پارەش. هەروەها راپۆرتە هەواڵەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە كارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەر هیوادەخوازێت رامیریز و فیراتی لەسەردەمی خۆیدا درێسی یانەی شاهانە بپۆشن، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو دوو یانەیە بگەنە رێكەوتنێكی گونجاو.شایەنی وتنە جۆزی مۆرینهۆی پورتوگالی لەئێستادا گرنگیەگی تەواو دەدات لەبەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی پێشووی سامی خزیرە دەدات كە ببێتە یەكێك لە كۆڵەگەكانی یانەی بلوز .