10 گەورەترین یاریزانی بەشداربووی مۆندیالی 2014
راپۆرت: رێبین رەمزی
1- دیگۆ فۆرلان ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆرگوای، ئەم یاریزانە كاپتنی هەڵبژاردەكەیە و تەمەنی 35 ساڵە و یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئۆرگوای.
2- سیرجی ئیڤانیڤیتچ یاریزانی هێڵی بەرگریی هەڵبژاردەی رووسیا تەمەنی 34 ساڵە و 97 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ رووسیا ئەنجامداوە، بەڵام ئەمە یەكەم جارە بەشداری لە جامی جیهانی دەكات.
3- كلاودیۆ براڤۆ گۆڵچی هەڵبژاردەی شیلی تەمەنی 31 ساڵە گەورەترین یاریزانی هەڵبژاردەی شیلی-یە و كاپتنی هەڵبژاردەكەیە.
4- زاڤی هێرناندێز یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تەمەنی 34 ساڵە و خاوەن ئەزموونێكی زۆرە ئەمە چوارەم جارە بەشداری لە جامی جیهانی دەكات.
5-خۆلیۆ سیزار گۆڵچی هەڵبژاردەی بەرازیل تەمەن 34 ساڵ گەورەترین یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیلە و خاوەن ئەزموونێكی زۆرە، ئەمە سێیەم جارە بەشداری لە جامی جیهانی دەكات.
6- جواد نیكۆنام یاریزانی هەڵبژاردەی ئێران تەمەن 33 ساڵ گەورەترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئێران، لەگەڵ هەڵبژاردەكەی 137 یاریی نێودەوڵەتی ئەنجام داوە و یەكەم یاریی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2000 بوو.
7- نوێل ڤاڵدیرێس گۆڵچی هەڵبژاردەی هندۆراس تەمەن 37 ساڵە و گەورەترین یاریزانی هەڵبژاردەی هندۆراسە لە مۆندیال.
8- جۆرجیۆس كاراگۆنێس یاریزانی هەڵبژاردەی یۆنان تەمەن 37 ساڵە و گەورەترین یاریزانی هەڵبژاردەی یۆنانە لە جامی جیهانی.
9- لە هەڵبژاردەی پورتوگال چەندین یاریزان یاری دەكەن كە تەمەنیان لەسەرووی 30 ساڵە، بەڵام گەورەترین یاریزانی هەڵبژاردەكە ریكاردۆ كۆستایە كە تەمەنی 33 ساڵە.
10- دیمیكلیس یاریزانی هێڵی بەرگریی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تەمەن 33 ساڵ گەورەترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینە لە جامی جیهانی.
