زاخۆ گفتوگۆ لەگەڵ پێنج یاریزانی بەشداربووی جامی جیهانی 2014 دەكات

زاخۆ گفتوگۆ لەگەڵ  پێنج یاریزانی بەشداربووی جامی جیهانی 2014 دەكات
دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە یەكێتی تۆپی پێی عێراق، بەفەرمی بڕیاری دا یارییەكانی خولی عێراق تەواو نەكرێت و كۆتایی پێبهێنێت بە بێ دەستنیشانكردنی پاڵەوانی خولەكە، هەر لە ئێستاوە یانەی زاخۆ گفتوگۆ لەگەڵ پێنج یاریزان پیشەگەر دەكات بەمەبەستی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ چوار یاریزانی پیشەگەر لە وەرزی داهاتوو و ئەم پێنج یاریزانە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەكەیان بەشداری لە جامی جیهانی 2014 دەكەن.
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو و نزیك لە یانەی زاخۆ، تەئكیدی لەوە كردووە، كە یانەی زاخۆ دەستی بەگفتوگۆ لە پێنج یاریزانی پیشەگەر بەشداربووی مۆندیالی 2014 بەرازیل دەكەن، كە ئەوانیش بەمشێوەیە:
1- خۆسیە كویبرۆ یاریزانی هەڵبژاردەی كۆستاریكا ژماری درێسی (22) تەمەن 27 ساڵ لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات.
2- راندال برینیس یاریزانی هەڵبژاردەی كۆستاریكا ژماری درێسی (14) تەمەن 30 ساڵ لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات.
3- مایكل ئۆمانا یاریزانی هەڵبژاردەی كۆستاریكا ژماری درێسی (4) تەمەن 31 ساڵ و لە هێڵی بەرگری یاری دەكات.
4- رۆنی مارتینیز یاریزانی هەڵبژاردەی هندۆراس ژماری درێسی (16) تەمەن 26 ساڵ و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات.
5-ماریۆ مارتینیز یاریزانی هەڵبژاردەی هیندۆراس ژماری درێسی (10) تەمەن 24 ساڵ و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات.
جێگەی باسە بە پێی ئەم سەرچاوەیە تا ئێستا مەرجی ئەم یاریزانانە ئەوەیە تەنیا لە شارەكانی كوردستان یاری بكەن و تا ئێستا دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ هیچ شتێكی لەمباریەوە نەگوتووە و بەشێوەیەكی نهێنی گفتوگۆیەكان دەكات.
رێبین رەمزی
Top