رۆژنامەكانی ئیسپانیا هێرشێكی توند دەكەنە سەر یاریزانەكانیان

رۆژنامەكانی ئیسپانیا هێرشێكی توند دەكەنە سەر یاریزانەكانیان
دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی دووەمی جامی جیهانی 2014، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەفەرمی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد دوای دۆراندنی بەرانبەر هەڵبژاردەی شیلی بەئەنجامی (2-0) گۆڵ هەر لەگەڵ فیكەی تەواوبوونی یارییەكە رۆژنامەكانی ئیسپانیا هێرشێكی توندیان كردە سەر راهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەكە، ئەمەش سەردەیری رۆژنامەكانی ئیسپانییە.
- رۆژنامەی ماركا: شكێندراوین، پاڵەوانی جیهان شوێنی چۆل كرد و بەشێوازێكی گالتەئامێز ماڵئاوایمان لە مۆندیال كرد.
- رۆژنامەی ئاس: لە ماركانا ماڵئاوا مۆندیا، ئیسپانیا دۆرا بە بێ بوونی كاردانەوە، ئیسپانیا پاڵەوانی جیهان بوو كەچی ئەمرۆ یەكەم هەڵبژاردە بوو ماڵئاوایی كرد.
- ئەلمۆندۆ دیگەرتیگۆ: دل بۆسكی نەیتوانی لە شیلی بباتەوە و ئیسپانیا ماڵئاوای كرد لە رۆژێكی ناخۆشدا لە پاڵەوانێتیەك كە پاڵەوان بوو.
- رۆژنامەی سپۆرت: دەرچوونێكی مێژووی بۆ ماتادۆر و بە شایستەیی، ئیسپانیا دەكشێتە دواوە و ماڵئاوا لە مۆندیال دەكات لە قۆناغی یەكەم بۆ بەرژەوەندی سانشێز كەتالۆنی.
- رۆژنامەی كۆنفدینسیال: ئیسپانیا هەر زوو دەستی لە جامە بەردا... لە قۆناغی یەكەم ماڵئاوای كرد، پیاوەكانی دیل بۆسكی وەستان بەرانبەر شیلی.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی شیلی و هۆڵەندە بەفەرمی سەركەوتن بۆ قۆناغی دووەمی جامی جیهانی 2014 دوای تۆماركردنی دوو سەركەوتن لەم پاڵەوانێتیە.
رێبین رەمزی
Top