هۆڵەندە و ئەڵمانیا لە پێشەنگی باشترینەكانی قۆناغی یەكەمی جامی جیهان-ین
1-سلیڤاتۆری سێرجیۆ
گۆڵچی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاری یەكەمی هەڵبژاردەكەی بەرانبەر ئینگڵتەرە ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كرد و شوێنی بۆفۆن-ی پركردووە.
2- دانی ئەلڤێس
یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە یەك یاری ئاستێكی باشی بەرانبەر هەڵبژاردەی كرواتیا پێشكەش كرد.
3- هۆملز
یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یارییەكەی پورتوگال یەكێك بوو لە باشترین یاریزانەكان و توانی گۆڵێك تۆمار بكات.
4- ریكاردۆ رۆدریگیز
یاریزانی باڵی چەپی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی سویسرا ئاستێكی باشی بەرانبەر هەڵبژاردەی ئیكوادۆر پێشكەش كرد و بووە جێگەی سەرنج راكێشی زۆربەی چاودێران.
5- دالی بلیند
یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە بە یەكێك لە دۆزینەوەكانی یارییەكەی ئیسپانیا دادەندرێت و هەر لە ئێستاوە چەندین یانە گەورەكانی ئەوروپا گرنگی بەم یاریزانە دەدەن.
6- ئەندریا پێرلۆ
یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تەمەن 36 ساڵ ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بەرانبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرە.
7- فلیپ لام
یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یارییەكەی هەڵبژاردەی پورتوگال سەلماندی، كە یاریزانێكی بەئەزموون و لێهاتووە لە ناوەڕاستی یاریگا.
8-ئەرین رۆبن
ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندە لە یەكەم یاری ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كرد و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و بووە هۆكاری تۆماركردنی سەركەوتنە مێژوویەكی هەڵبژاردەكەی بەرانبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
9- رۆبن ڤان پێرسی
ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندە یەكێك لە باشترین یارییەكانی خۆی لە بەرانبەر ئیسپانیا ئەنجام دا و خاوەنی جوانترین گۆڵی جامی جیهانی 2014یە تا ئێستا.
10- تۆماس مۆلەر
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یەكەم یاری توانی هاتریك تۆمار بكات و لە پێشەنگی گۆڵكارانی جامی جیهانی 2014یە تا ئێستا.
11-جوێل كامبل
ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆستاریكا لە یەكەم یاری هەڵبژاردەكەی توانی ببێتە هۆكاری تۆماركردنی سەركەوتنێكی چاوەڕوانەكراو بەرانبەر هەڵبژاردەی ئۆرگوای.
رێبین رەمزی
