لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی هەشتەمی جامی جیهانی 2014، كە یارییەكان لە بەرازیل بەردەوامە، هەردوو هەڵبژاردەی رووسیا و كۆریای باشوور رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییە هەردوو هەڵبژاردە بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوون، لەم یارییەدا گۆڵچی هەڵبژاردەی رووسیا هەڵەیەكی كوشندەی ئەنجامدا و بووە هۆكاری تۆماركردنی هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بۆ گۆڵی یەكەم و نزیك بوو لە بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەكە، بەڵام رووسیەكان توانیان گۆڵی بەرانبەر تۆمار بكەن.
بەوێنە هەڵە كوشندەكەی گۆڵچی هەڵبژاردەی رووسیا ببینە.
رێبین رەمزی