پێش مۆندیال بەرشلۆنە رەتیكردووە بەخۆرایی گرێبەست لەگەڵ ئۆشوا مۆربكات

پێش مۆندیال بەرشلۆنە رەتیكردووە بەخۆرایی گرێبەست لەگەڵ ئۆشوا مۆربكات
لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، كە یارییەكان لە وڵاتی بەرازیل بەردەوامە، رۆژی سێشەممە هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و مەكسیك رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییەدا هەردوو هەڵبژاردە بە بێ گۆڵ یەكسانبوون.
لەم یارییەدا گۆڵچی هەڵبژاردەی مەكسیك گیرمۆ ئۆشوا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و رێگەی نەدا بەرازیلیەكان گۆڵ تۆمار بكەن و زیاتر لە چوار تۆپی تەواوی لە نێو گۆڵ دوورخستەوە.
دوای تەواوبوونی یارییەكە یانە گەورەكانی ئەوروپا بایەخیكی زۆریان بەم گۆڵچیە دا و لە هەوڵی ئەودان گرێبەستی لەگەڵ مۆربكەن، بەڵام رۆژنامەی دیڤیرتیڤۆ ئەلمۆندۆ لە ژمارەی ئەمرۆ چوارشەممە دا، هەواڵێكی سەرنج راكێشی بڵاوكردووە، كە تیاییدا باس لەو دەكات گۆڵچی هەڵبژاردەی مەكسیك، كە لە وەرزی رابردوو لە ریزی یانەی سۆشۆ-ی فەرەنسی یاری دەكرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، بەڵام بەهۆی دابەزینی یانەكەی بۆ خولی پلە دووی فەرەنسا بڕیاری دا گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەرنسیەكە نوێنەكاتەوە.
لە درێژەی هەواڵی رۆژنامەسە ئیسپانیەكە باس لەوە دەكات، پێش دەستپێكردنی جامی جیهانی 2014 بە چەند هەفتەیەك بەرێوەبەری كارەكانی یاریزان باوەرپێكراو لە فیفا، بەفەرمی گۆڵچی ئۆشتوا-ی بەخۆرایی پێشكەش-ی بەرشلۆنە كرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو یاری لەم یانەیە بكات، بەڵام بەرێوەبەری وەرزشی بەرشلۆنە زۆبیزاریتا رازی نەبوو گرێبەست لەگەلچ ئەم گۆڵچیە مۆربكەن، بەڵام بەهۆی ئەم ئاستە بەرزی لە جامی جیهانی پێشكەش-ی دەكات ئێستا یانەی ئەی سی میلان گرنگی بەم گۆڵچیە دەدات و بەفەرمی گفتوگۆی لەگەڵ كردووە و رەنگە لە رۆژانی داهاتوو بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ مۆربكەن.
جێگەی باسە گیرمۆ ئۆتشوا تەمەن-ی 28 ساڵە.
رێبین رەمزی
Top