دیمبسی بووە خاوەن پێنجەم خێراترین گۆڵ لە مێژووی جامی جیهانی
ئەم گۆڵەی دیمبسی بووە خێراترین گۆڵی جامی جیهانی 2014 و پێنجەم خێراترین گۆڵ لە مێژووی جامی جیهانی.
یاریزانی هەڵبژاردەی توركیا هاكان شوكر خاوەنی خێراترین گۆڵە لە مێژووی جامی جیهانی كاتێك لە چركەی 11 لە مۆندیالی 2002 تۆماری كرد پاشان یاریزانی هەڵبژاردەی چیكوسلۆڤاكیا ڤیسلاڤ ماسكی بە پلەی دووەم دێت كاتێك لە جامی جیهانی 1962 لە چركەی 15 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد دواتر یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئیرنێست لینەر بە پلەی سێیەم دێت، كاتێك لە جامی جیهانی 1934 لە چركەی 25 گۆڵێكی تۆماركرد و لە پلەی چوارەم یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە براین رۆبنسۆن لە جامی جیهانی 1982 گۆڵێكی لە چركەی 27 بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد.
رێبین رەمزی
