كچە هاندەرێكی بەرازیلی میسی تورە دەكات
لەم یارییە یاریزان میسی توانی گۆڵێك تۆمار بكات و بە باشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشان بكرێت، بەڵام لە نێو یاریگا میسی هەردەم تورەبوون پێوە دیار بوو و هەروەها لە كاتێك، كە گۆڵی تۆمار كرد، بەشێوەیەكی تورە ئاهەنگی گێرا.
هۆكاری توورەبوونی میسی بۆ ئەوە دەگرێتەوە، كە كچە هاندەرێكی بەرازیلی لە نێو یاریگا ئامادەبوو لافتەیەكی بەرزكردبووە و نووسیبوی: ( داوات لێدەكەم، كە لە نێو یاریگا پاك و خاوێنی بپارێزی، چونكە یاریگەیەكی تازەیە و هیوادارم لە نێو یاریگا تووشی حاڵەتی هینانەوەی شتە بۆگەنیەكان نەبێ).
جێگەی باسە هەر لەم یارییە خانمە بەرازیلیەكی تر لافتەیەكی بەرزكردبووە و نووسیبووی (نیمار لە میسی باشترە).
رێبین رەمزی
