هەموو وێنەگرانی بەشداربووی رووماڵكردنی یارییەكانی جامی جیهانی 2014 خەریكی وێنەكرتنی ئەستێرەكانی بواری تۆپی پێی بوون، وەكو میسی و رۆناڵدۆ و ئەگوێرۆ و زاڤی و نیمار... هتد یاخود وێنەیەكی جوانی هاندەران، بەڵام لە یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئوسترالیا و چیلی، كە یارییەكە بەسەركەوتنی هەڵبژاردەی چیلی كۆتایی هات بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ، پێش دەستپێكردنی یارییەكە وێنەگرێك توانی جوانترین وێنەی ئەم پاڵەوانێتیە بگرێت و چاوەڕوان دەكرێت بە وێنەی ساڵ دەستنیشان بكرێت.
لەم وێنەیە دیارە، یاریزانێكی هەڵبژاردەی ئوسترالیا یارمەتی منداڵێكی كەم ئەندام دەكات، كاتێك پێلاویەكەی بۆ توند دەكات وەكو هاوكارێك.
ئەو وێنەیە بووە جێگەی ستایش و دەستخوشی زۆربە هاندەرانی بواری تۆپی پێی.
رێبین رەمزی