میرالیش هەرەشەی راگرتنی لێدەكرێت

میرالیش هەرەشەی راگرتنی لێدەكرێت
رۆژی دووشەممە لە وڵاتی بەرازیل یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پورتوگال ئەنجامدرا، لەم یارییە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد و یارییەكەی بە ئەنجامی (4-0) گۆڵ یارییەكەی بردووە.
لەم یارییە یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال پیپی كارتێكی سووری وەرگرت دوای ئەوەی كارێكی ناشیاوی بەرانبەر مولەر ئەستێرەی یارییەكە كرد، لەگەڵ بەرزكردنەوەی كارتە سوورەكە یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال راوول مۆرالیس كارێكی ناشیاوی بەرانبەر ناوبژیوان ئەنجامدا، ئەم كارە ناوبژیوان نەیتوانی بیبینێت، بەڵام چاوی كامیرەكان بەشێوەیەك جوان وێنەی ئەم كارەی ناشیاوی میرالیس گرتووە.
بۆیە چاوەڕوان دەكرێت یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی سزایەكی قورس بەسەر میرالیس بچەسپێنێت و رەنگە بۆ زیاتر لە 3 یاری رابگیرێت.
رێبین رەمزی
Top