ناپۆلی بەفەرمی رەتیكردووە هیگواین بفرۆشێت
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی هەواڵێكی سەبارەت بە رۆیشتنی یاریزان هیگواین بۆ ریزی یانەی بەرشلۆنە و لە چەند كاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گرێبەستەكە مۆردەكرێت.
ئەم هەوالانە یانەی ناپۆلی ناچار كرد روونكردنەوەیەك سەبارەت بەم بابەتە بڵاوبكەنەوە، كە لە روونكردنەوەكە هاتووە، بەهیچ شێوەیەك یاریزان هیگواین بۆ فرۆشتن نییە و ئەم هەوالانە لە راستی دوورە.
جێگەی باسە یاریزان هیگواین لە وەرزی 2013 بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ریال مەدرید چووە ریزی یانەی ناپۆلی و توانی لە یەكەم وەرزیدا 24 گۆڵ تۆمار بكات.
رێبین رەمزی
