ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌مه یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد خولی فێربوونی یاری شه‌تره‌نج بۆ 25 به‌شداربووی ئاره‌زوومه‌ند بۆ ته‌مه‌ن 6 سال تا 20 سال رۆژی یه‌كه‌می به‌رێوه‌برد و بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت، له‌م خوله‌دا چۆنیه‌تی فێر بوونی یاری شه‌تره‌نج و یاساكانی ئه‌م یاریه و شێوازی به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێتیه‌كان له‌لایه‌ن وانه‌بێژان شوان عوسمان ، دلسۆز عومه‌ر، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌سوه‌د ، عه‌بدوللا عه‌لی وانه‌كان به‌شێوه‌ی پراكتیكی و تیۆری ده‌تورێنه‌وه . خولی فێر بوونی یاری شه‌تره‌نج له‌درێژه‌ی ئه‌و كار‌و چالاكیانه كه‌یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌رێوه‌ی ده‌بات و دوایی ته‌واو بوونی ئه‌م خوله خولێك بۆ به‌شداربووان به‌رێوه‌ده‌بات به‌مه‌به‌ستی زیاتر سود بینین و شاره‌زابوون له‌یاری شه‌تره‌نج . له‌م وه‌رزه‌ی خوێندنیش بۆیه‌كه‌م جار یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد شه‌تره‌نجی وه‌ك وانه خسته به‌شێك له‌قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كه‌به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن وانه‌بێژانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد وانه‌كان بۆ قوتابیان ووترانه‌وه . له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم سوپاسی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزادیان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره پیرۆزه‌ی به‌ئه‌نجامیان گه‌یاندووه كه‌شه‌تره‌نج له‌قوتابخانه‌كان بخوێندرێت ئه‌م كاره‌ش جێی ستایش و رێزه سوپاسی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزادیان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره و دابین كردنی وانه‌بێژان بۆ قوتابخانه‌كان . خوێندنی وانه‌ی شه‌تره‌نج له‌قوتابخانه‌كان هه‌رێم ده‌باته پال ئه‌و ولاته پێشكه‌وتوانه‌ی كه‌تێیدا شه‌تره‌نج وه‌ك وانه ده‌خوێندرێت.
شوان عه‌زیز