ئیسپانیك 100 هەزار یۆرۆی بردەوە دوای دۆراندنی هەڵبژاردەكەی
جاكۆب ریوس كابابی ئەندازیاری بیناسازی لە شاری ڤالنسیا، تاكە ئیسپانی بوو بەم ئەنجام دڵخۆش بوو، چونكە لە كاتی چوونی بەنزیخانە بەمەبەستی پركردنەوەی سیارەكەی بە بنزین، كۆمپانیایەكی بەنزین پێشبركێكی لەسەر ئەنجامی یارییەكان دەكرد، ئەم ئەندازیارە پێشبینی ئەنجامەكەی كرد بە بردنەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامی (5-1) گۆڵ و بووە خاوەنی 100 هەزار یۆرۆ، كە دەكاتە (135) هەزار دۆلار.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركا، ریوس گوتی: هەست بە نیگەرانی ناكەم، كە پێشبینی ئەم ئەنجامەم كردووە بەڵكو دڵخۆشم.
لە كۆتایی قسەكانیدا ریوس پێشبینیەكی تری كرد و گوتی: لە یاری داهاتوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی (5-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی چیلی دەباتەوە.
رێبین رەمزی
