هاندەرێكی ئەرژەنتین رۆلی میسی دەگێری

هاندەرێكی ئەرژەنتین رۆلی میسی دەگێری
پێش دەستپیكردنی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و بۆسنە لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014.
لە نێو شەقامەكانی بەرازیل بە تایبەتی لە چواردەوری یاریگەی ماراكانا هاندەرانی بۆسنە دیمەنێكی سەرنج راكێشیان بینی، كاتێك كەسێك درێسی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و ژمارەی 10 لەبەركردووە و ناوی میسی لەسەر درێسەكە بوو و لێكچوونێكی زۆری لەگەڵ میسی هەبوو، بۆیە هاندەرانی بۆسنە بەپەلە چەندین وێنەی یادگاریان لەگەڵ ئەم كەسە گرت تا ماوەیەكی زۆر، پاشان چەند كەسێك بەشێوەیەكی خێرا ئاشكرایان كرد، كە ئەمە میسی نییە، تەنیا لێكچوونی میسیە.
هەرچەندە دوای ئاشكرابوونی حاڵەتەكە، بەڵام هاندەرانی بۆسنە بە پێكەنینەوە رووداوەكەیان قبووڵ كرد.
رێبین رەمزی
Top