رۆژنامەكانی ئینگڵتەرە هەست بە نیگەرانی دەكەن

رۆژنامەكانی ئینگڵتەرە هەست بە نیگەرانی دەكەن
لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی چوارەمی جامی جیهانی 2014ی بەرازیل، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی سەركەوتنێكی گرنگ تۆمار بكات و بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە بباتەوە، دوای تەواوبوونی یارییەكە رۆژنامەكانی ئینگڵتەرە نیگەرانی خۆیان بە ئەنجامی یارییەكە دەربری، بەمشێوەیە.
دیلی میل: ماریۆ بالوتێلی خاوەنی بۆچوونی خۆی بوو لەم یارییە و سێ شێرەكە نەیانتوانی ئاستێك پێشكەش بكەن و هاندەرانی هەڵبژاردەكەی تووشی نیگەران كرد.
رۆژنامەی میرۆر: لە ئەمازۆن ئینگڵتەرە یەكەم سێ خاڵی پاڵەوانێتیەكەی بەرانبەر پیرلۆ و هاورێەكانی لە دەستدا.
رۆژنامەی گاردیان: لە جامی جیهانی ئینگڵتەرە تووشی یەكەم شكست هات و لێدانە سەریەكی سوپر ماریۆ سێ خاڵی كردە دیاری بۆ ئیتاڵیا.
رێبین رەمزی
Top