بەهۆی ئاهەنگ گێران چارەسەركەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە تووشی پێكان هات

بەهۆی ئاهەنگ گێران چارەسەركەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە تووشی پێكان هات
لە كاتی بەرێوەچوونی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ئینگڵتەر و ئیتاڵیا لە جامی جیهانی 2014ی بەرازیل، لە كاتی تۆماركردنی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە گۆڵی بەرانبەر لە گێمی یەكەم، كەسێك لە دەرەوەی یاریگا تووشی پێكان هات بووە هۆكاری ئەوەی بەشێوەیەكی خێرا بگوازرێتەوە نەخۆشخانە، رۆژنامەی دیلی میلی بەریتانی راستەوخۆ ناسنامەی ئەم كەسی ئاشكرا كرد و گوتی: چارەسەركەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە گاری لیوین تووشی پێكانێكی بەهێز و لەناكاو هات لە قاچی، دوای ئەوەی لە كاتی خۆشی دەربرین بۆ تۆماركردنی گۆڵی بەرانبەری هەڵبژاردەكەی تووشی ئەم رووداوە هات ئەمەش بووە هۆكاری گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بەشێوەیەكی خێرا.
رێبین رەمزی
Top