ئۆرگوای خاوەنی یەكەم كارتی سووری جامی جیهانی 2014-ەیە

ئۆرگوای خاوەنی یەكەم كارتی سووری جامی جیهانی 2014-ەیە
لە درێژەی یارییەكانی جامی 2014، كە ئێستا یارییەكان لە بەرازیل بەرێوە دەچێت، رۆژی شەممە هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرگوای و كۆستاریكا رووبەرووی یەكتر بوونەوە و یارییەكە بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ لەبەرژەوەندی كۆستاریكا تەواو بوو.
لەم یارییەدا یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرگوای ماكسیملیانۆ پێرێرا بووە خاوەن یەكەم كارتی سوور لەم پاڵەوانێتیە دوای ئەوەی بەشێوەیەكی توند لە یاریزانی هەڵبژاردەی كۆستاریكای دا.
جێگەی باسە ناوبژیوانی یارییەكە فیلیكس بریتیخ-ی ئەڵمانی بوو.
تا ئێستا حەفت یاری لە جامی جیهانی ئەنجام دراوە تەنیا لەم یارییە كارتی سوور بەرزكرایتەوە.
رێبین رەمزی
Top