هاندەرێك لەبەر رۆناڵدۆ كەتە نەخۆشخانە

هاندەرێك لەبەر رۆناڵدۆ كەتە نەخۆشخانە
دوای ئەوەی دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی پورتوگال بڕیاریان لە مەشقی هەڵبژاردەی پورتوگال درێسی رۆناڵدۆ بەخۆرایی بەسەر هاندەرانی ئامادەبوو دابەش بكەن.
بۆ ئەم مەبستەش كچە هاندەرێكی سەرشێتی رۆناڵدۆ، فرناندۆ رۆكا تەمەن 17 ساڵ لەسەر سیم-ی نێوان یاریگا و شوێنی هاندەران پەریوە و بەخێرایەكی زۆر لە نێو یاریگا بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ چوو، بەڵام پیاوانی پاسەوانی هەڵبژاردەكە توانیان كچەكە دەستبەسەر بكەن بەشێوەیەكی توندوتیژی، كە بووە هۆكاری ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێت.
لە لێدوانێكیدا كچە هاندەرە سەرشێتكە گوتی: هیچ شتێكم لە یاد نییە و هەموو رووداوەكان بەخێرایی روویدا، ئەم رووداو نابێتە بەربەست من لە هەوڵەكانی خۆم بەردەوام دەبم، هەرچەندە دایك نارازییە.
لە درێژەی قسەكانیدا روكا گوتی: من شیتی رۆناڵدۆ، ئەم رووداوە نابێتە رێگر لەبەردەمم و لە هەوڵەكانی خۆم بەردەوام دەبم.
جێگەی باسە هەر لە نێو یاریگا كریستیانۆ رۆناڵدۆ درێسی خۆی پێشكەش بە كچەكە كرد و وێنەیەكی یادگاری لەگەڵ ئەم كچە هاندەرە گرت.
رێبین رەمزی
Top