بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ئارسن ڤینگەر بیر لەبەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی یانەی میلان و ئیتالیا ماریۆ بالۆتیلی دەكاتەوە دوای ئەوەی یانەكەی ئامادەیی خۆی راگەیاند بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە لەبەرامبەر 30 ملیۆن پاوەند لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەدا . ئەمەو بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان كە رۆژنامەی دیلی تلگراف بڵاویكردۆتەوە ڤینگەر دوای ئەوەی گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی هەوڵەكان بۆ بەدەست هێنانی سیسك فابریگاس گەیشتۆتە بنبەست لەئێستادا بیر لەهێنانی یەك لەدوو هێرشبەر دەكاتەوە كە ئەمانیش بریتین لە لویك ریمی هێرشبەری یانەی نیوكاسڵ یاخود ماریۆ بالۆتیلی هێرشبەری یانەی میلانی ئیتاڵی.