مان سیتی: ئەگوێرۆ بۆ فرۆشتن نییە

مان سیتی: ئەگوێرۆ بۆ فرۆشتن نییە
یانەی مانچستەر ستی رایگەیاند یاریزانی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی تیپەكەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ لەوەرزی گواستنەوەی هاوینە بۆ فرۆشتن نیە بەهیچ شێوەیەك. لەمبارەیەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بەیاننامەیەكی یانەی مانچستەر ستی بڵاوكردەوە و بەهۆیەوە دەرگاكانی لەبەردەم هەوڵەكانی یانەی بەرشلۆنە داخست بۆ بەدەست هێنانی تواناكانی ئەم هێرشبەرە بەتوانایە و هاوڕێی نزیكی لیۆنیل میسی. ئەمەو لەبەیاننامەكەدا یانەی مان ستی روونیكرۆدتەوە سێرجیۆ ئەگویرۆ یاریزانێكی سەرەكیە لەپلانەكانی داهاتووی یانەكە، بۆیە ئەم یاریزانە بە هیچ شێوەیەك بۆ فرۆشتن نییە و تەنیا بارودۆخیش گۆرانكاری بەسەر هەڵوێستی یانەكە بكات هەڵوێستی خودی یاریزانی ناوبراوە ئەگەر خودی خۆی بە نوسراوێك داوای رۆیشتن بكات. ئەمەو بەپێی ئەم بەیاننامە یانەی مانچستەر ستی گورزێك بوو بۆ هیواكانی بەرشلۆنە كە بەپێی دوایین راپۆرتەكان ئەگویرۆ یەكیك بووە لە كارە سەرەكیەكانی هێلی هێرش بردن بۆ یانەی بەرشلۆنە
Top