بۆفۆن لە كریستیانۆ دەترسێت

بۆفۆن لە كریستیانۆ دەترسێت
گۆڵپارێزی بەناوبانگی جیهانی و یانەی یۆڤنتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا جان لویجی بۆفۆن دانی بەوە داناوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەكێك بووە لەو یاریزانانەی ترسێكی زۆری لێی هەبووە لەسەر یاریگا. هەروەها بۆفۆن بە رۆژنامەی لاریبۆبلیكا روونیكردۆتەوە كە ئەو یاریزانانەی زۆر پێی سەرسام بووە هەریەكە لە پاولۆ رۆسی و شمایكەل بووە و ئەو یاریزانەشی كە زۆر بەلایەوە سەرنج راكێش بووە بیروتزی و ئەنتۆنیۆلی و بالیۆكاو تۆلدو و ڤان دیر سارە. هەر لەدرێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بۆ كرد ئەو یاریزانەی كە زۆر ترسی لێیان هەبووە رۆنالدۆ نازاریۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كریستیان ڤێری و لیۆنیل میسی بووە. لەلایەكی ترەوە بۆفۆنی تەمەن 36 ساڵ لەبارەی رێگای راهێنانەكانیەوە رایگەیاند زۆر گرنگی دەدات بەكارە هونەریەكان وهۆشیاری لەپێكان و چالاكی لەنێو یاریگا داخراوەكان .
Top