یانەی سلێمانی روونكردنەوەی لەسەر لێدوانەكانی ئیبراهیم سالم دا
(پاش ئه‌وه‌ی ئیبراهیم سالم راهێنه‌ری پێشووی گۆڵچیه‌كانی یانه‌ی سلێمانی له‌راگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه‌كانی نزیك خۆی چه‌ند قسه‌یه‌كی به‌ده‌م یانه‌ی سلێمانیه‌وه ههڵبهستو بۆ ده‌ربازبوون له‌هه‌ڵه‌كانی خۆی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه یانه‌ی سلێمانی ده‌داته دادگا، ئێمه وه‌ك یانه‌ی سلێمانی له‌دادگای ئه‌و راهێنه‌ره ناترسین چونكه دڵنیاین ده‌یبه‌ینه‌وه.
ئیبراهیم سالم شه‌ڕی دۆرانی خۆی ده‌كات، چونكه ئه‌و راهێنه‌ر 10 ملیۆن دیناری یانه‌ی سلێمانی لایه‌و به‌بێ پرسیی یانه‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كردوه‌و یانه‌ی سلێمانی به‌جێهێشتووه، بۆیه ئێمه وه‌ك یانه‌ی سلێمانی سكاڵامان لای یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئیبراهیم سالم سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه كه لایه‌تی.
یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقیش دوای ئه‌وه‌ی به‌شوێنی رووداوه‌كه كه‌وتووه، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه یانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر حه‌قه، بۆیه داوای له ئیبراهیم سالم كردووه ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌وا له راهێنه‌رایه‌تی گۆڵچیه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق دووریده‌خه‌نه‌وه).
بەهمەن غەریب- بەرپرسی راگەیاندنی یانەی سلێمانی
رێبین رەمزی
