دوو یاریزانی هەولێر بەخواستن چوونە سلێمانی

دوو یاریزانی هەولێر بەخواستن چوونە سلێمانی
بە پێی رێكەوتنێك لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و سلێمانی بەمەبەستی هاوكاریكردنی یەكتر لە كاتی پێویست، دەستەی كارگێری یانەی هەولێر رەزامەندی نیشاندا، لەسەر چوونی هەردوو یاریزانی یانەی هەولێر میران كەریم و هونەر ئەحمەد بۆ ریزی یانەی سلێمانی بەشێوەیە خواستن تا كۆتایی خولی پلە یەكی عێراق بۆ تۆپی پێی، بەمەبەستی بەهێزكردنی یانەكە و یارمەتیدانی بۆ گەرانەوە بۆ خولی نایابی عێراق.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لە وەرزی رابردوو بەهەمان شێوە دوو یاریزانی دایە یانەی سلێمانی كە بوونە هۆكاری سەركەوتنی یانەكە بۆ خولی نایابی عێراق، كاتێك هەردوو یاریزان كۆسرەت بایز و دلێر حاتم پەیوەندیان بە یانەكە كرد، لەم وەرزش حەمید سەلمانی راهێنەری سلێمانی سەرقالی بەهێزكردنی تیپەكەیە، بۆ ئەوەی دووبارە یانەكە بگەرێنتەوە ریزی یانە گەورەكان.
ماڵپەری فەرمی یانەی هەولێر
Top