دوای ئەوەی هەڵبژاردەی كوردستان لە پاڵەوانیەتی كۆنیفا بۆ هەرێمەكان نەیتوانی ئەنجامێكی باش بەدەست بێنیت لەگەڵ هەریەكە بە هەڵبژاردەكانی (ئارامیان ، ئیلام ڤانین ، پادانیا ) دۆڕا تەنها دوو بردنەوەی لەگەڵ تامی ئیلام و ئۆكیستانیا تۆماركرد ، لە دوا یاریشی كە بۆ بەدەست هێنانی پلەی پێنجەم بوو روبەڕووی هەڵبژاردوە پادانیا بۆوە لە ئەنجام یارییەكەی بە لێدانی یەكلایی كەرەوە دۆڕاند و خۆی پلەی شەشەمی بەركەوت ، یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكەش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی نیس و ئیلام ڤانین ئەنجامدرا كە بەلێدانی یەكلایی كەرەوە نیس بە 5-3 گۆڵ یارییەكەی بردیەوە و بووە پاڵەوانی هەڵبژاردەی هەرێمەكانی جیهان ، لە دوا رۆژی پاڵەوانیەتیەكەدا مەڕاسیمیك بۆ سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەكان سازدرا تێیدا یاریزانە نمونەیییەكانی پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكران لە كوردستانیش خەڵاتەكە بەر خالید موشیر كەوت ، جێگەی باسە پاڵەوانیەتیەكە رۆژی یەك شەممەی راِبردوو بە كۆتا هات ، دووشەممەش شاندی هەڵبژاردەی كوردستان لەرێگەی فرۆكەخانەی ستۆكهۆڵمەوە بەرەو كوردستان كەونە رێی بڕیارە بەربیانی سبەی بگەنە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
رێزبەندی پاڵەوانیەتیەكە بەم شێوەیە بوو :
هەڵبژاردەی نیس پلەی یەكەم
هەڵبژاردەی ئیلام ڤانین دووەم
هەڵبژاردەی ئارامیان سێ یەم
هەڵبژاردەی ئەبغازییا چوارەم
هەڵبژا دەی پادانیا پێنجەم
هەڵبژاردەی كوردستان شەشەم
شەماڵ دیلان- نێردراوی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان