یەكشەممە یانەكان بڕیاری چارەنووسی خولی عێراق دەدەن
1- بەردەوامبوونی خولی عێراق
2- تێكچوونی یارییەكانی خولی عێراق، هەردوو یانەی هەولێر و شورتە ببنە پاڵەوانی خولەكە.
3- تێكچوونی یارییەكانی خولی عێراق، بە بێ دەستنیشانكردنی پاڵەوانی خولەكە.
4- تێكچوونی خولەكە ئەنجامدانی یارییەك لە نێوان هەولێر و شورتە بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوان یارییەكەش لە یاریگایەكی بێ لایەن.
5- تێكچوونی خولەكە ئەنجامدانی دوو یاری لە نێوان هەولێر و شورتە بەشێوازی چوون و هاتن بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوان.
6- تێكچوونی خولەكە و هەژمار كردنی ئەنجامەكانی قۆناغی یەكەمی خولەكە بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوان و خاوەن پلەی دووەم.
7- تێكچوونی خولەكە ئەنجامدانی چوارگۆشەی زێرین بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوانی خولەكە و خاوەن پلەی دووەم.
ئەم 7 خاڵە یەكێكیان دەستنیشان دەكرێت بۆ ئەوەی پەیرەو بكرێت، بەڵام ئەوەی تەئكیدكراوە، كە ئەگەر خولەكە بەردەوام بێت دوو یانە دادەبەزێت و ئەگەر خولەكەش تێكبچێت ئەوە هیچ یانەیەك دانەبەزێت و چوار یانە سەردەكەون بۆ خولی نایاب لە وەرزی داهاتوو خولەكە دەبێتە 20 یانە.
ریزبەندی قۆناغی یەكەمی خولەكە بەمشێوەیە دەبێت.
1- هەولێر 30 خاڵ یارییەكی دواخراوی لەگەڵ كەرخ هەیە.
2- شورتە 28 خاڵ دوو یاری دواخراوی لەگەڵ مەسافی و نەفت جنوب هەیە.
3- بەغداد 27 خاڵ
4- قوە جەوییە 26 خاڵ
5- تەڵەبە 24 خاڵ
6- زەورا 21 خاڵ
7- زاخۆ 21 خاڵ
8- نەفت 20 خاڵ
9- دهۆك 19 خاڵ
10- مینا 18 خاڵ
11- نەفت جنوب 18 خاڵ یارییەكی دواخراوی لەگەڵ شورتە هەیە.
12- كەرخ 16 خاڵ یارییەكی دواخراوی لەگەڵ هەولێر هەیە.
13- نەفت میسان 14 خاڵ
14- نەجەف 14 خاڵ.
15- كەربلا 11 خاڵ.
16- مەسافی 7 خاڵ یارییەكی دواخراوی لەگەڵ شورتە هەیە.
رێبین رەمزی
