هەردوو ناوبژیوان كوردستان لادی غازی ، ئەمیر حوسین كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی كوردستانەوە دەستنیشانكران بۆ ئەوەی پشكییان هەبێت لەبەڕێوەبردنی یارییەكانی پاڵەوانیەتی كۆنیفا تا ئیستە چەند یارییەكی پاڵەوانیەتیەكەییان بەسەركەوتوویی بەڕێوەبردووە ، بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ یاری چوارگۆشەی زێرینییان لە نێوان هەڵبژاردەی ئۆسیتیای باشوور و نیس بەڕێوەبرد كە لادی غازی لە ناوەڕاست و ئەمیرداودیش ناوبژیوانی یەكەمی یارییەكە بوون ، دوای تەواو بوونی یارییەكە لێژنەی ناوبژیوانانی پاڵەوانیەتیەكە دەستخۆشییان لە هەردوو ناوبژیوانەكە كرد كەتوانیان ئەو یارییەش بەهەمان شێوەی یارییەكانی پیشوو بەسەركەووتی تەواو بكەن ، لەو بارەیەوە ناوبژیوان لادی غازی رایگەیاند و گووتی " جێگەی خۆشحاڵیە بۆ یەكەم جار لە ژیانم توانیم یارییەكی پێش كۆتایی نێو دەوڵەتی وەكو كۆنیفا بەڕێوەببەم ئەوەی دڵخۆشی كردم دەستخۆشی لێژنەی ناوبژیوانانی پاڵەوانیەتیەكە بوو بڕیاریشە یاری كۆتاییشم پێبسپێرن ، لەلایەكی تریشەوە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئەمیر داود گووتی " سوپاس بۆ خوا تا ئێستە یارییەكانمان بە بێ كێشە بە سەركەوتووی بەكۆتا هێناوە و وایكرد پاڵیوراوبكرێین بۆ بەڕێوەبردنی یاری كۆتایی جامی كۆنیفا بۆ هەرێمەكان.
شەماڵ دیلان – سوید