پێشمه‌رگه و سه‌لاَح هادی له‌یه‌ك جیابونه‌وه
ئه‌مه‌و له‌باره‌ی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی بۆندی ناوبراو عه‌لی ته‌های یاریزانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕووی ئاست و یاریزانانی تیپه‌كه‌ی تیپێكی تۆكمه‌یه‌و ده‌توانێت له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان ئه‌نجام شایسته به‌ده‌ست بهێنێت ، عه‌لی وتیشی ، ئه‌نجامی ئه‌م وه‌رزه‌ی كه به‌ڕێمان كرد وه‌ك پێویست نه‌بوو كه خۆمان وه‌ك یاریزانانی تیپه‌كه ڕازی نه‌بوین و ئه‌و ئه‌نجامه‌مان پێوقبوڵ نه‌بوو ، هه‌روه‌ك ووتیشی ، تیپه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌رده‌وام بێت له دوای كۆتاهاتنی خولی بژارده ڕاوێژ‌مان له‌ده‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی كردوو پاش ئه‌وه‌ی كه له كۆبونه‌وه‌كان بیروبۆچونه‌كان ئاڵوگۆڕ كران دواجار و به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی یانه‌كانی گرتووه و بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان بڕیاری ئه‌وه‌مان دا كه پێداچونه‌وه به تیپی باله‌ی یانه‌كه‌مان بكه‌ین چ له ڕووی ڕاهێنه‌ر یاخود یاریزان .
ناوبراو ووتیشی ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیاری تپه‌كه ڕاوێژیان له‌گه‌ڵ سه‌لاَح هادی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه كرد ناوبراو بۆنده‌كه‌ی بۆ نوێ نه‌كرایه‌وه و له وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌مان نابێت .
عه‌لی ته‌های یاریزان ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ته‌نیا بۆ ڕاهێنه‌ر نه‌گێڕایه‌وه و ووتی ، كێشه‌ی خولی بژارده‌ی ئه‌م ساڵ ئه‌وه‌بوو كه یانه‌ی غاز باشترینه‌كانی بۆ خۆی بردوو نه‌یهێشت یانه‌كانی دیكه‌ی عێراق سودیان لێ وه‌رگرن و ئه‌وه‌ش وای كرد كه گۆڕانكاری له ئه‌نجامه‌كانی ڕیزبه‌ندی بۆ كۆتایه‌كان ڕوبدات .
عه‌لی وتیشی ، له ئێستادا و تا مانگی 9ی ئه‌م ساڵ هیچ خولێكمان نابێت و دواتر پێش ده‌ست پێكی خولی نایابی كوردستان ئاماده‌كاریه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین و خۆمان بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایاب توند ده‌كه‌ینه‌وه تا بتوانین له‌م وه‌رزه‌ش ڕكابه‌ربین .
ماڵپەری فەرمی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
