هەولێر و مەسافی یەكسان بوون
لەم یارییەدا هەردوو یانە ئاستێكی مام ناوەندیان پێشكەش كرد و یارییەكە بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یانەی هەولێر هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی دا، بەڵام بەهۆی یاریكردنی یانەی مەسافی بە شێوازی بەرگری بووە هۆكاری پوچەلكردنەوەی گشت هێرشەكان، لەم گێمەدا ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای دروستی بۆ یانەی هەولێر هەژمار نەكرد.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا هەمان شێوەی گێمی یەكەم، هەولێر تۆماركردنی گۆڵی دا، بەڵام مەسافی پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەستبوو، لەم گێمەدا یاریزان ئەمجەد رازی هەلەیەكی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنی لە دەستدا و هەروەها لە خولەكی 93 یاریزانانی یانەی مەسافی هەلەیەكی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لە دەستدا و یارییەكە بەیەكسانبوونی هەردوو یانە تەواو بوو بە بێ گۆڵ.
بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ 39 خاڵ بەرزكردووە لە پلەی دووەمی خولەكە دێت و دوو یاری دواخراویشی هەیە.
فۆتۆ: عەلا كەعبی
ماڵپەری فەرمی یانەی هەولێر
