خولێك بۆ وێنەگرانی وەرزشی لە كوردستان ئەنجام دەدرێت
ئەم خولە بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت، قۆناغی یەكەم لە شاری سلێمانی دەبێت ماوەی دوو رۆژ دەخاینێت لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەرێوە دەچێت و قۆناغی دووەم لە شاری هەولێر دەبێت لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە دەبێت.
لە دوای تەواوبوونی هەردوو خول بروانامەی باوەرپێكراو لە لایەن وانەبێژ و رێكخراوی ئاریا دابەش دەكرێت.
لەمباریەوە ئاراس رەزاندوزی بەرپرسی رێكخراوی ئاریا بۆ بەرپێدانی میدیای وەرزشی سەبارەت بە خولەكە گوتی: بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی وێنەگرانی وەرزشی كوردستان بەپێویستمان زانی ئەم دوو خولە ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی خزمەتی ئەم چینە بكەین، چونكە وانەبێژی ئەم خولە كەسێكی لێهاتوو و دیاری بواری وێنەگەرە لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە، ئەویش كەریم جەعفەر، كە بەشداری لە یارییەكانی جامی جیهانی و چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی كردووە لە یارییە جیاوازەكان ئەزموونێكی باشی لەم بوارە هەیە بۆیە سوودێكی باش دەبەخشێتە بەشداربووان.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئاراس گوتی: سەبارەت بە بەشداریكردن لەم خولە كراوە نییە، بەڵكو ژمارەیەكی دیاریكراو بەشداری تیاییدا دەكەن، كە ماوەیەكی زۆرە لەم بوارە كار دەكەن.
جێگەی باسە رێكخراوی ئاریا رێكخراوێكی ناحكومیە تایبەتە بە بەرپێدانی میدیای وەرزشی كوردستانە.
رێبین رەمزی
