پێشمه‌رگه گۆراِنكاریه‌كانی ده‌ست پێكرد و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی دیاری كرد
لیژنه‌ی تایبه‌ت به دروست كردنه‌وه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م بڕیاری دا له باره‌ی ده‌ست نیشان كردنی سه‌رپه‌رشتیارێكی تایبه‌ت به تیپه‌كه و دوای ڕاوێژ مامۆستا دیار كه‌مال ئه‌سعه‌د به سه‌رپه‌رشتیاری نوێی تیپه‌كه دیاری كرا.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌ی ژماره 16ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه بڕیار درا كه ناوبراو له‌م وه‌رزه سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بگرێته ده‌ست .
شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌باره‌ی هێنانی ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره نوێییه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌م وه‌رزه پێكهاته‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له سه‌رپه‌رشتیاره‌وه گۆڕناكاری تێیدا كراوه و پسپۆڕێكی تایبه‌ت به‌و یاریه‌كان كردۆته سه‌رپه‌رشتیار كه لاوێكی مامۆستای زانكۆی سلێمانیه .
شێرزاد محه‌مه‌د ووتیشی ، جگه‌له‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاره سه‌رپه‌رشتی تۆپی تۆپی پێی یانه‌كه ده‌كات له‌هه‌مان كات ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆی له ڕابردوو یاریزان و ڕاهێنه‌ر بوو.
ناوبراو ووتیشی ، له ئێستادا و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاسته‌كانی یاریزانان پێكهاته‌یه‌كی نوێ له تپی تۆپی پێی یانه‌كه‌مان دروست ده‌كه‌ینه‌وه و له‌م وه‌رزه به به‌رگێكی نوێی به‌هێزه‌وه به‌شداری خولی نایابی كوردستان ده‌بین .
ماوه‌ته‌وه بڵێن دیار كه‌مال ئه‌سعه‌د له دایك بووی ساڵی 1979یه‌و له ڕابردوو یاریزانی تۆپی پێ و گۆڵ پارێز بووه و ئه‌مه‌و میژووی یاریكردنی ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاره بۆ یانه‌كانی ئاسۆ و هه‌ولێر یاری كردووه و ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێزی یانه‌كانی هه‌ولێر و ئالاَ و ئاسۆش بووه.
ماڵپەری فەرمی پێشمەرگەی سلێمانی
