خولی عێراق هەڵدەوەشێتەوە

خولی عێراق هەڵدەوەشێتەوە
یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی بڕیاری دا رۆژی یەكشەممە لە بارەگای یەكێتیەكە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە یانە بەشداربووەكانی خولی نایابی عێراق ئەنجام بدات بەمەبەستی دیاریكردنی چارەنووسی خولەكە لە وەرزی ئەمساڵدا، لەم كۆبوونەوەیە مەرجە تەنیا ئەندامی دەستەی كارگێری یانەكە خاوەن بڕیار ئامادەی بێتن بۆ ئەوەی بریاری چارەنووسی خولەكە بدات,
بە پێی سەرچاوە باوەرپێكراوەكان، رەنگە لەم كۆبوونەوەیە بریار بدرێت، كە یارییەكانی خولی نایابی عێراق لە وەرزی ئەمساڵدا هەڵبوەشێتەوە تەنیا یارییە دواخراوەكان ئەنجام بدرێت، پاشان چوار تیپی یەكەم یاری لە نێوان خۆیان ئەنجام بدەن بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵی خولەكە.
لە وەرزی ئەمساڵدا زۆربەی یانەكانی خولی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەكانی خولی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو یارییەكانی ئەم خولە لە مانگی 9 دەستپێبكاتەوە.
رێبین رەمزی
Top