نیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی منعم فاخۆری راوێژكاری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا ( شێخ سەلمان بن ئیبراهیم ئەلخەلیفە)یە، گەیشتە شاری هەولێر بەمەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەبدولخالق مەسعود بەمەبەستی پێشكەشكردنی پێرۆزبایی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا دوای بردنەوەی عەبدولخالق مەسعود لە هەڵبژاردنەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، چاوەڕوان دەكرێت لەم دیداردا چەندین تەوری گرنگ باس بكرێت، كە تایبەتە بە تۆپی پێی عێراق.
رێبین رەمزی