بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی عیراق داوای بەرزكردنەوەی گەمارەوی وەرزشی كرد

بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی عیراق داوای بەرزكردنەوەی گەمارەوی وەرزشی كرد
دوای ئەوەی عەبدولخالق مەسعود بووە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، نابراو بەفەرمی نووسراوێكی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی كردیە، كە رەزامەندی بفەرموون لەسەر هەڵگرتنی گەماورۆی وەرزشی لەسەر یارییە دۆستانەكان لە شاری بەغداد و هەروەها بەفەرمی داوای چاوەپێكەوتنی لە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی پلاتەر كردووە، لە كاتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی كۆنگرس لە بەرازیل لە هەمان كاتدا داوای كردووە لە كۆنگرس وتەیەك بەناوی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پێشكەش بكات.
جێگەی باسە پێش ئەنجامدانی یارییەكانی مۆندیالی 2014 یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەی خۆی (كۆنگرس) ئەنجامدەدات و چەندین بابەت لەم كۆبوونەوەیە باس دەكرێت.
رێبین رەمزی
Top