باسم قاسم دوورخرایەوە

باسم قاسم دوورخرایەوە
دوای ئەوەی یانەی نەفت لە خولی نایابی عێراق تووشی دۆرانێكی قورس هات بەرانبەر یانەی بەغداد بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ، دەستەی كارگێری یانەكە بەفەرمی رۆژی چوارشەممە بڕیاری دا راهێنەری یانەكە (باسم قاسم) و دەستەی یاریدەدەری لە راهێنەرایەتی یانەی نەفت دووربخرێتەوە، تا ئێستاش راهێنەرێكی تر لە شوێنی باسم قاسم دەستنیشان نەكراوە.
جێگەی باسە یانەی نەفت لە پلەی (10)یەم دێت بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ دوای ئەوەی لە 9 یاری تووشی دۆران هاتووە و 6 یەكسانبوون و 7 بردنەوەی بە دەستهێناوە.
رێبین رەمزی
Top