جادوكەرێكی ئەفریقی هۆكاری پێكانی رۆناڵدۆیە
جادۆكەرێكی وڵاتی گانا ئەمرۆ چوارشەممە بەشێوەیەكی سەیر رایگەیاند، كە ئە هۆكاری پێكانی رۆناڵدۆیە و هیچ پزیشكێك ناتوانێت چارەسەری بكات تەنیا خۆی نەبێت.
ماڵپەری (ئەول سپۆرتس) گانی لەسەر زاری ئەم جادۆكەرە بڵاوكردیتەوە، كە پێشتر هەرەشەی لە رۆناڵدۆ كردبوو، كە تووشی پێكانی دەكات و گوتی: من وام كرد رۆناڵدۆ تووشی پێكان بێت بۆ ئەوەی لە یارییەكەی بەرانبەر گانا بەشداری نەكات و هەڵبژاردەكەی بێبەش بێت.
ئەم جادۆكەرە زیاتر گوتی: جۆرێك لە جادوكەری رەشم بۆ رۆناڵدۆ كردووە، كە هیچ پزیشكێك لە جیهان ناتوانێت چارەسەری بكات تەنیا من دەتوانم چارەسەری بكەم!!!.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی پورتوگاڵ لە مۆندیالی 2014 لە كۆمەڵەی ئەڵمانیا و ئەمەریكا و گانا یاری دەكات و سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە رۆناڵدۆ بەشێوەیەكی زۆر ناتوانێت بەشداری لە مۆندیال بكات.
رێبین رەمزی
