دوای جه‌ویه .. سلێمانی به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به‌ش یاریی كرد
ئاستی یاریه‌كه سه‌رو مام ناوه‌ند بوو ، یاریزانانی هه‌ردوولا نمایشی جوانیان پێشكه‌ش كرد ، هێڵی به‌رگری یانه‌ی سلێمانی تاراده‌یه‌كی باش بێكێشه بوو ، به‌درێژایی هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه‌ش هه‌وڵی یاریزانانی هه‌ردوولا بۆتۆماركردنی گۆڵ شكستی هێنا و یاریه‌كه‌ش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
هه‌فته‌ی رابردوو یانه‌ی سلێمانی یاریه‌كی دۆستانه‌ی تری ئه‌نجامداو به‌گۆڵێك به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌جه‌ویه شكستی هێنا.
بڕیاره رۆژی 10ی مانگ یاریه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق و گه‌یشتن به‌خولی نایابی وه‌رزی داهاتوو ده‌ست پێبكات و رۆژی 14ی مانگیش یانه‌ی سلێمانی یه‌كه‌مین یاریی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌سافی باكور ئه‌نجام ده‌دات .
به‌پێی زانیاریه‌كانی سایتی یانه‌ی سلێمانیش هه‌ردوو هێرشبه‌ر (ئه‌حمه‌د مهئمون و جاسم محه‌مه‌د) ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی سلێمانیه‌وه دورن .
ماڵپەری فەرمی یانەی سلێمانی
