عەبدولخالق مەسعود گەیشتە هەولێر
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە سەرۆكی تازەی یكێتی تۆپی پێی عێراق عبدولخالق مەسعود گەیشتەوە هەولێر لە لایەن وەرزشوانان و ئەندامانی یانەی هەولێر و رۆژنامەنووسان پێشوازیكی گەرمی لێكرا و چەپكە گوڵی پێشكەش كرا.
لە مباریەوە سەرۆكی تازەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم پێشوازیە دەربری گوتی: ئەم سەركەوتنە سەركەوتنێكی گەورە بوو بۆ هەموو كوردستان و عێراق بەماندبوونی هەموو لایەك هاتە دی، لێرەوە سوپاسی برایانی رۆژنامەنووس و گشت دەزگا راگەیاندنەكان دەكەم، كە هەردەم پاڵپشتییان كردین بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، بەو هیوای بتوانین شتێكی باش بۆ تۆپی پێی عێراق و كوردستان بكەین.
رێبین رەمزی
