دوای ئەوەی ئەم وەرزە سەردار ساڵح توانی پلەی سێ یەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستانی بەدەست بهێنێت و ئەم وەرزە یانەی سلێمانی بە چەند ئەگەرێك تێپەڕی لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانان و ڕاهێنەری سلێمانی ئومێدی زۆریان هەبوو بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن بەهۆی ئەم ئەنجامە باشانە ڕاهێنەری تیپەكە گرێبەستی پێشكەش كراوە، سەردار ساڵحی ڕاهێنەری تیپەكەش رۆڵی خۆی هەبوو لەبەدەست هێنانی ئەم ئەنجامە بۆ یانەی سلێمانی، بەڵام تاكو ئێستا چارەنووسی ئەم ڕاهێنەرە لەگەڵ یانەی سلێمانی یەك لایی نەبۆتەوە بۆ وەرزی داهاتوو یانەی سلێمانی لەگەڵی بەردەوام دەبێت یاخود دەچێتە تیپێكی تر، لەم بارەشەوە سەردار ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی:» تاكو ئێستا یانەی سلێمانی لەگەڵم دانەنیشتوون بۆئەوەی بەفەرمی قسە لەسەر نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەم بكەم، منیش وەكو ڕاهێنەر هیچ نازانم، لەهەمان كاتیشدا دەستەی كارگێڕیی یانەكەش بەم ئەنجامە ڕازی بووینە، لە بارەی پەیوەندی كردنی بە یانەی ترەوە سەردار گوتی: تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكی كۆتایم نەداوە لەسەر ئەوەی كە لەگەڵ سلێمانی بەردەوام دەبم یاخود ریزی یانەكە بەجێدەهێڵم، بەڵام گرێبەستم پێشكەش كراوە لە چەند یانەیەكی شاری سلێمانی، بەڵام بڕیاری كۆتایی خۆم نەداوە، ئێستاش خەریكی كاری ڕاهێنەریم لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان بۆ پاڵەوانێتیی نەرویج بۆ ئەوەی بەتەواوی هەموو توانای خۆم بخەمە سەر ئەم خولە و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم ئەوكاتیش بڕیاری كۆتایی خۆم دەدەم.