لەشاری هەولێر بە سەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی عێراقی و بەبەشداریی هەریەك لە یانەكانی (زێرەڤانی وئافرەتانی هەولێرو ئەلقوش و قەرەقوش و فەتاتی موسڵ) یارییەكانی سەركەوتن بۆخولی نایابی فوتساڵی یانەكانی عێراقی بۆماوەی 2رۆژ لە هۆڵی شەهید فڕەنسۆ هەریری بەڕێوەچوو، لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردووشدا یاریزانانی تیپەكانی بەشدار لە خولەكە ململانێی بەهێزیان دەكرد بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانیتییەكە و دووپلێتی سەركەوتن بۆخولی نایابی فوتساڵی یانەكانی عێراقی، هەریەك لە یانەكانی زێرەڤانی شاری دهۆك وئافرەتانی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بە سەركەوتنی یەك لەدوای یەك توانیان دوو پلێتی گەیشتن بە خولی نایابی یانەكانی عێراقی دەستەبەر بكەن، هەردوو تیپیش شان بە شانی شەش تیپی شاری بەغدا لە یەكێك لە شارەكانی كوردستان لە خولی فوتساڵی نایابی یانەكانی عێراقی بەشداری دەكەن.