ژمارە 4 لە یانەی ئینتەرمیلان رەش كرایەوە
زانیتی دوا یاری خۆی لە یاریگای جۆسێپی مبانزا (سان سیرۆ) ئەنجامدا كاتێك یانەكەی سەركەوت بەسەر یانەی ناپۆلی بەئەنجامی (4-1) گۆڵ و دواتر كەرنەڤالێكی رێزلێنانی بۆ ئەنجامدرا، زانیتی لە تەمەنی 19 ساڵی پەیوەندی بەیانەی ئینتەرەوە كردووە و زیاتر لە 700 یاری لەگەڵ ئەم یانەیە ئەنجامداوە و لەكیشوەری ئەوروپا یاری بۆ هیچ یانەیەك نەكردووە تەنها بۆ یانەی ئینتەرمیلان نەبێت، شایانی باسە پێشتر یانەی ئینتەر میلان درێسی ژمارە 3ی رەش كردەوە وەك رێزلێنان بۆ یاریزانی پێشوو فاكێتی.
