ئەرسین فینگەر گرنگی بە گرێبەستەكــەی مۆناكۆ نادات

ئەرسین فینگەر گرنگی بە گرێبەستەكــەی مۆناكۆ نادات
بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ئەرسین فینگەری فەرەنسی دووپاتی كردەوە لای خۆیەوە گرنگی نادات بەو بۆندەی پێشكەشی كراوە لەلایەن یانەی مۆناكۆوە بۆ بەدەست هێنانی تواناكانی ناوبراو بۆ رابەرایەتی كردنی مۆناكۆ لەوەرزی داهاتوو...لەمبارەیەوە فینگەر لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ بی بی سی سپۆرت رایگەیاند ئەو بۆندەی مۆناكۆ پێشكەشی كردووە باشە، بەڵام لەلایەن خۆیەوە جێی بایەخ نیە وگرنگی پێ نادات.....ئەمەو بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ مۆناكۆ بری 10 ملیۆن پاوەندی بۆ ماوەی سالێك پێشكەش بە راهێنەری ناوبراو كردوە كە بەگەورەترین كرێ دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان بۆ راهێنەران، بەڵام فینگەر گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەرسناڵ بەكۆتا نەهاتووەو سوورە لەسەر ئەوەی كە لەئێستادا تەنها بیر لەتیپەكەی دەكاتەوە بۆ بەدەست هێنانی نازناوی زیاتر لەگەڵ یانەكەی شاری لەندەن . شایانی باسە یانەی مۆناكۆ بڕیاریدا دەستبەرداری تواناكانی راهێنەر ئیتالی كلاودیۆ رانییری بێت دوای ئەوەی توانی یانەی ناوبراو بگەینێتە پلەی دووەمی خولی فەرەنسا و لە وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات .
Top