هەڵبژاردەی كوردستان و یانەی سلێمانی لە یارییەكی دۆستانە بە یەك دەگەن
بڕیارە سبەی یەك شەممە كاتژێر 5ی ئێوارە لە نێو یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر لە شاری هەولێر، وەك ئامادەكارییەك بۆ پاڵەوانیەتی جامی كۆنیفا وۆرڵد فۆتبوڵ كاپ بۆ هەرێمەكان كە لە سەرەتایی مانگی داهاتو لە وڵاتی سوێد بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان لە دوەم تاقیكردنەوە یارییەكی دۆستانە لەگەڵ یانەی سلێمانی ئەنجام بدات،لە ئێستادا تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی كەمپێكی مەشق و راهێنان روییان لە شاری هەولێر كردوە، ستافی مەشقی هەڵبژاردەی كوردستانیش بە پێوستییان زانی ئەو هەڵە هەڵقۆزنەوە لەگەڵ دەستەی كارگیری یانەكە رێكبكەون بۆ ئەنجام دانی یارییەك، لەو بارەیەوە عەبدوڵا مەحمود راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان رایگەیاند گوتی " سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم سبەی تەواوی یاریزانان كە رێژەییان 23 یاریزانە بۆ یەكەم جار دوای گڕدبونی تیپەكە ئامادەی یارییەكە دەبن،چونكە چەند یاریزانیكی بانگهیشت كراو لە یانەكانی هەولێر، زاخۆ، دهۆك بەهۆی ئەوەی یارییان لە خولەكانی نێو خۆیی و دەرەوە هەبو لە لایەن یاناكانیانەوە رێگەییان پێنەدرا بەشداری مەشق و یارییە دۆستانەكەی پێشو بكەن لەگەڵ یانەی موصڵ، هەر بۆیەش وەكو ستافی مەشقی تیپەكە پێمان باش بو چەند یارییەكی دۆستانەی تر ئەنجام بدەین،سبەیش لەگەڵ یانەی سلێمانی و لە چەند رۆژی داهاتوش لەگەڵ یانەی مەصافی و هەروەها دوبارە یارییەك لەگەڵ یانەی موصڵ ئەنج دەدەینەوە پاشانیش هەوڵ دەدەین 2 یاری تر رێكبخەین بۆ ئەوەی لە پاڵەوانیەتی كۆنیفا بە باشترین شێوە ئامادە بین .
جێگەی باسە تا ئەو كاتەی شاندەكە رودەكەنە وڵاتی سوێد، تیپی هەڵبژاردەی كوردستان رۆژانە لەكاتژێر 5ی ئێوارە لە نێو یاریگەی دوی فڕانسۆ هەریری مەشقەكانیان بە بەردەوامی ئەنجام دەدەن .
