خولی فوتساڵی عێراقی ئافرەتانی هەولێر بە شكست دەستیان پێكرد، زێرەڤانی دووجار بردەیەوە

خولی فوتساڵی عێراقی ئافرەتانی هەولێر بە شكست دەستیان پێكرد، زێرەڤانی دووجار بردەیەوە
كارزان كانەبی
لە شاری هەولێر لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی تیپی فوتساڵی (ئافرەتانی هەولێر، زێرەڤانی، قەرەقوس، ئەلقوش، ئافرەتانی موسل) خولی پاڵا،تنی یارییەكانی فوتساڵی یانەكانی عێراقی كۆمەلەی كوردستان بۆ سەركەوتن بۆخولی نایابی عێراقی دەستیپێكرد، لە دەست پێكی خولەكەش هەردووتیپی كچانی زێرەڤانی و ئافرەتانی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەریزان پێشكەش كردو یاریزانانی كچانی زێرەڤانیش پاڵەوانی كوردستان بە ئەزمونی خۆیان توانیان یارییەكە بە سوودی خۆیان بە كۆتایی بهێنن بە ئەنجامی(5-1)گۆڵ، لە بارەی شكستی یانەی ئافرەتانی هەولێریش مەزن محەمەدڕاهێنەری تیپەكە بۆ رۆژنامەی خەبات گوتی: ئێمە یاریزانەكانمان تازە كۆكردۆتەوە و مەشقەكانمان بە شێوەیەكی چڕ نیە بەهۆی پەرتی یاریزانانی تیپەكەمان تاكو ئێستا نەگەیشتۆتە سەر سكە، یاریزانی وەكو پێویستمان نیە بەس ئێمە بەردەوام دەبین لە ئامادەكاری باشتر، لە یاری دووەمیش كە ئێوارە ئەنجام درا، یانەی زێرەڤانی ڕووبەرووی ئافرەتانی موسل بووە لەم یارییەشدا كچانی زێرەڤانی گۆڵبارانی كچانی موسلیانكردو یارییەكەیان بە ئەنجامی(14-0)گۆڵ لە موسڵ بردەوە، كچانی قەرەقوشیش لە كچانی ئەڵقوشیان بردەوە بە ئەنجامی(5-2)گۆڵ.
Top