بەڕێوەبەری هونەریی كاتی تیپی مان یونایتدی ئینگلیزی رایان گیگز پێی وایە بۆ وەرزی داهاتوو یانەی شەیتانە سوورەكان دەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی، هەرچەندە ئەنجامەكانی بۆ وەرزی ئەم ساڵ جێی نیگەرانیی هەموو لایەك بووە كە دواتر دوورخستنەوەی راهێنەرەكەی دیڤد مۆریسی ئوسكتلەندی لێكەوتەوە، هەروەها رایان گیگزی وێلزی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد و گوتی : سەیری لیڤەرپول بكەن لەوەرزی رابردوودا كۆتاییان بەكێبڕكێكان هێنا بەمانەوەیان لە خانەی حەوتەمی ریزبەندی، بەڵام لەم ساڵدا چ ئاستێكی باش پێشكەش دەكەن و ریزبەندی یەكەمی خولەكەیان گرتووە، كە هیچ كەسێك پێشبینی نەدەكرد، هەر لەدرێژەی قسەكانیدا گیگز گوتی : دەتوانین زۆر شت بگۆڕین و لەتواناماندا هەیە تیپەكەمان بەیاریزانی نوێ ئامادە بكەین، هەرچەندە ئەو ئەركە گرانە، بەڵام لەو بڕوایەدام مان یونایتد دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی و نازناوەكان بباتەوە.