كریستیانۆ رۆناڵدۆ پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی قاچی زێڕین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی قاچی زێڕین
یاریزان و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی قاچی زێڕین كە بەباشترین یاریزانی سەرووی 28 ساڵیی جیهان دەدرێت... لەم بارەیەوە پێگەی دیڤنسا سنترالی وەرزشی بڵاویكردۆتەوە ئەو یاریزانەی چانسی بردنەوەی خەڵاتی قاچی زێڕینی هەیە كریستیانۆ رۆناڵدۆیە، چونكە لەم ماوەیەدا ئاستێكی باشی پێشكەش كردووە لەگەڵ یانەی شاهانە و گۆڵكاری خولی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگە، ئەمەو بەپێی پێگەی ناوبراو ژمارەیەك لەئەستێرەكانی جیهان توانیویانە ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنن لەوانە ئینیستا و درۆگبا و پیرلۆ و تیری هێنری و ...هتد، بۆیە لەئێستادا ئەو نازناوە نزیكە لە رۆناڵدۆی تەمەن 28 ساڵ.
Top