لە خولی نایابی عێراقی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بەغدای بردەوە
لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەژدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە شاری بە غداد لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زاخۆ و بەغداد لەسەر یاریگای بەغداد ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ بە پشت بە ستن لێهاتوویی یاریزانان و ئەزموونی ڕاهێنەری تیپەكەیان توانیان ئاستێكی بەرز لە یارییەكەدا پێشكەش بكەن، ناوبژیوانی یارییەكە لە خولەكی 27ی یارییەكە لێدانێكی سزای بۆ یانەی زاخۆ هەژماركردو یاریزان و كاپتنی یانەكە خالید موشیر توانی سەركەوتوانە تاكە گۆڵی سەركەوتنی یانەی زاخۆ تۆماربكات، لەدوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی خاوەن یاریگا هەوڵی زۆریاندا بۆ ڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە، بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو یارییەكەش بە سوودی یانەی زاخۆ بە كۆتایی هات بەم تاكە گۆڵە و یانەی زاخۆش كۆی خاڵەكانی بۆ26خاڵ بەرز كردەوە و هاتە پلەی شەشەمی ریزبەندی یانەكان، خزمەتێكی باشی بە یانەی هەولێر كرد بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگ بۆ یانەی هەولێر، لەسەر یاریگای كەرخیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زەورا و كەرخ بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، لە باشوری عێراقیش یانەی نەفتی جنوب لە یارییەكی گرنگدا میوانداری یانەی جەوییەی شاری بەغدای كردو توانی یارییەكەی بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ لە تیپی جەوییە بباتەوە، یانەی میناش لە شاری بەسرە ڕووبەرووی یانەی مەسافی بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی مینا توانیان بە ئاست و بە ئەنجام یارییەكە لە تیپی میوان ببەنەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، بە ئەنجامدانی ئەم یارییانەش ریزبەندی یانەكان دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی هەفتەی هەژدەهەم بەم شێوەی خوارەوە لێ هات.
1-هەولێر31خاڵ
2-بەغداد31خاڵ
3-شورتە30خاڵ
